دەمیرتاش: کە باسی کورد دەکرێت، چەک و ئۆپراسیۆن دێتە ئاراوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش ئەمڕۆ پەیامێکی دیکەشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرپرسانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن ئامادەن لەگەڵ رکابەرە عەرەبەکانیان کۆبنەوە، بەڵام کاتێک قسە دێتە سەر کورد، بە چەک و ئۆپراسیۆن وڵام دەدەنەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە نزیکەی شەش ساڵە لە زینداندایە، ئەمڕۆ لە پەیامێکدا رایگەیاندبوو کە دەیەوێت لەپێناو ئاشتی و ئارامیدا، لە رێگەی سیستمی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری پەکەکە کۆبێتەوە. دەمیرتاش لەسەر ئەو پەیامەی روونکردنەوەیەکی دیکەی بڵاوکردەوە.

دەمیرتاش لە روونکردنەوەکەیدا کە لە بەرنامەی 'منیش قسەم هەیە'ی هالک تی ڤیدا بڵاوبووەوە وتی، " هیچ ئاماژەیەکی بچووکیش بۆ پرۆسەی چارەسەری نابینرێت."

دەمیرتاش دەڵێت، " ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣.٣٠، داواکارییەکم پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد، داوای کۆبونەوەم لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان کرد. بۆ ئەوەی هیچ قسە و باسێک نەمێنێت، دەمەوێت ئەمانەی خوارەوەتان پێ بڵێم:

نە من و نە ئیدارەی هەدەپە هیچ پەیوەندی و کۆبوونەوەیەکمان لە ئیمرالی بەم نزیکانە ئەنجام نەداوە. بچووکترین ئاماژە و زانیاری نییە کە پرۆسەی چارەسەرکردنی نوێ دەست پێبکات. بەڵام نامانەوێت لە بەرامبەر زیادبوونی گرژی و ململانێکان کە ڕۆژانە ئازارەکان زیاد دەکات، دابنیشین و قسە نەکەین. ئێمە وەک سیاسەتمەدار ئەم دەستپێشخەریە لە پێناو رێگەگرتن لە ململانێکان پێشکەش دەکەین."

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئاماژەی بەوەشکرد، " بە رەوای دەبینن کە چاوپێکەوتن و ئاشتی لەگەڵ هەموو کەسێک بکەن لە ئەسەدەوە تا سیسی، لە سعودیەوە تا ئیمارات و ئیسرائیل، بەڵام، کاتێک باسی کورد دەکرێت، تەنها بژاردەی چەک و ئۆپەراسیۆنەکانیان هەیە. بۆ نموونە مەڕال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش و دۆغۆ پەرینچەک  سەرۆکی پارتی وەتەن، وتیان "با حکومەت ئێمە راسپێرێت، دەچین لەگەڵ ئەسەد کۆدەبینەوە". ئێمەش بە هەمان هۆکار دەمانەوێت لە ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببینەوە. دۆخەکە تەنها ئەوەندەیە. باوەڕم وایە و هیوادارم و ئاواتەخوازم کە پشتگیرییەکی بەرفراوان لە ئێمە بکرێت."
لینکی پەیامەکەی ئەمڕۆی دەمیرتاش

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار