سەرۆکی ئەمریکا: رێککەوتنی ئەتۆمیی مردوە بەڵام رایناگەیەنین
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
2 ساڵ لەمەوپێش
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 کۆتایی پێهاتوە و رێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی.
بە پێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاو کراوەتەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە گردبونەوەیەکی جەماوەریدا لە وەڵامی هاوڵاتییەکی خەڵکی ئێران و دانیشتوی ئەمریکا دەڵێت: بەزۆر هۆکار ناتوانم مەرگی رێککەوتنی ئەتۆمیی بە فەرمی راگەیەنم بەڵام ئەو رێککەوتنە مردوە و کۆتایی پێهاتوە.
ئەو لە بەشێکی دیکەدا وتوشیەتی: ئەزانن کە دەسەڵاتی ئاخوندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نوێنەرایەتیی خەڵکی ئەو وڵاتەیان پێناکرێت بەڵام نابێت ئەو دەسەڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی.
بڵاوبونەوەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمیی لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئێران هەوڵی رازیکردنی ئەوروپا دەدەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ڤیەننا بە مەبەستی چاڵاککردنەوەی رێککەوتنەکە بە تایبەت کە چارەنوسی فرۆشتنی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی وڵاتەکە بەو رێککەوتنەوە بەستراوەتە.
جۆزێپ بۆڕێل: هەوڵەکانمان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت
بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا: رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی