میدیا و لێشاوی داتا لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتاکاندا

یەک ساڵ لەمەوپێش



سان ساراڤان

میدیا و لێشاوی داتا لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتاکاندا

نوسینی: سان ساراڤان- ڕاوێژکاری میدیا لە تیمی نێودەوڵەتی ئینتەرنیوز

سەردەمی دونیای دیجیتاڵی گەلێك ئاڵەنگاری و دەرفەتی گەورەی بەرهەم هێناوە و بەردەوام کار و چالاکییەکانی رۆژنامەگەری ئاڵۆزتر و پڕ کێشمە کردووە، کە ئەمانە بوونەتە هۆکاری کاریگەرییەکی زۆر لە سەر کایەی میدیا و رۆژنامەگەری، ڕەنگە ببێتە هۆی تێکشکاندن و پەکخستن و شێواندنی کایەی میدیایی. لە ئێستادا سەردەم سەردەمی فرە زانیارییە، کە تێکەڵەیەك لە زانیاریی چەوت و چەواشە داباراندووە بەسەر زانیارییە دروستەکاندا، بە تایبەت لەهاتنی پەتاکان و کاریگەرییە ژینگەییەکان و  پەیوەندییەکانی مرۆڤ بە بوونەوەرەکانی دەوروبەرەوە.

دەستنیشانکردن و راپۆڕتکردنی داتاکان لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان و پەتا گەورەکاندا زۆر گەورە و گرنگن، کە ئەمانەش یەکێکن لە گەورەترین و قورسترین بەش لە کاری ڕووماڵکردنی میدیایی. بڵاوبوونەوەی پەتا خۆی لە خۆیدا دۆخێکی مەترسیدارە و  کاریگەی گەورە دەخاتە سەر هەموو تاک و کۆمەڵگایەک، نائارامی و شڵەژانێکی بەرچاو بەرهەم دەهێنێت وەك ئەوەی بینیمان لە ڤایرۆسی کۆڤید -١٩دا.

 

سەرەتا با بزانین داتا چییە؟

داتا بریتییە لە زانیاری پشتراستکراوە لە  ئامار و پێوانە، کە کۆدەکرێنەوە بە مەبەستی ئاماژەدان یان شیکاریکرنی کاریگەری نەخۆشییەک یان پەتایەیەک یان هەر بابەتێکی تر لەسەر ئاستی ناوچەیی و نیشتمانی و نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی فرە لایەنەی دەزگا تەندروستییەکان، هەروەها  میدیا ڕۆڵیکی بەرچاو دەگێڕێت تێیدا  لە بەدواداچوونەکان و هاوبەشیکردنی داتاکاندا.

وەك ئاماژەمان پێکرد، هاوبەشی پێکردنی داتاکان بە تایبەتی لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک یان پەتایەک ئاسان نییە و زۆر گرانە، توێژەران و پسپۆڕان بەبەردەوامی لە بەرامبەر کاتژمێردا پێشبڕکێ دەکەن و هەوڵی دەستنیشانکردن و کۆکردنەوەی زانیاری و بەرێوەبرنی پەتاکە دەدەن و بە دوای چارەسەردا دەگەڕێن لەسەر ئاستی بنەما جیاوازەکانی وەك هۆکاری پەتاکە (بەکتریا یان ڤایرۆس، پاراساید یان کەڕوو) و کەسانی تووشبوو و شوێنی بەرکەوتن و جوگرافیا و  و کۆمەڵگاکان و ئەو کاریگەرییانەی کە پەتاکە دروستی دەکات.

ئەوەی گرنگە بزانین ئەرکی داتاکانە کە بریتییە لە هاوکاریکردن بۆ پیشاندان و شیکار کردن و  تەواوکردنی وێنە گەورە ڕاستەقینەکەی ئەو پەتایانەی کە بڵاودەبنەوە و  پێمان دەڵێت کە چی کار دەکات و چی کارناکات. هەروەها ئاسانکاری لە ڕووبەڕووبوونەوە و  بەڕیوەبرنی پەتاکە و دەرئەنجامە ترسناکەکانی دەکات. هەروەها داتاکان کاریگەری گەورەی هەیە لە بەرگرتنی خێرا تر و زیاتر لە بڵاوبوونەوە و تەشەنە کردنی پەتاکان، چونکە دەستنیشانی قەبارەی مەترسییەکانمان بۆ دەکات. بە هەمان شێوە  دەستنیشانی چینە لاواز و دۆخناسکەکانمان بۆ دەکات پێمان دەڵێت كێن ئەو دەستەیەی کە زیاتر دووچاری مەترسییەکان دەبنەوە. لە قۆناغی ڕووبەڕوو بوونەوەی پەتاکاندا، داتا زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام چارەسەر زۆرتر کاریگەرترە. لەگەڵ ئەمانەدا داتا کان دەستنیشانی سەرچاوە مرۆییەکان و ئاستی هۆشیاری و تواناکانیان دەکەن لەگەڵ پێداویستییەکانیاندا، هەروەک چۆن توانای لۆجستی و شوێن و کەرەسەی تەندروستیمان بۆ دەستنیشان دەکات.

ئایا هەموو داتاکان ڕاستن لە کاتی بڵاو بوونەوەی پەتاکاندا؟

وەك وتمان بە هۆی شۆڕشی دیجیتاڵی و سۆشیال میدیاوە ڕەنگە ئەو داتایانەی کە کۆدەکرێنەوە وێنەیەکی یەکلاکەرەوەمان بەردەست نەکەوێت کە هۆکارەکانی ئەمەش فرە لایەنەیەن، بە شێوەکی گشتی نەبوونی سیستمێکی تۆکمە و بوونی لایەنگیری و دۆخی شلەژان و چونییەتی و ڕێگا جیاوازەکانی کۆکردنەوەی داتا. هەرەوها  بەرهەم‌‌هێنان و میکانیزمی هاوبەشیپێکردن و هاریکاریی لە نێوان دەزگا پەیوەندییدارەکان و لاوازی پەیوەندیی لەگەڵ میدیا و پێشبڕکێی بڵاوکردنەوەی زانیاری و چەندەها هۆکاری تر.

 

گەر داتاکان لەسەر بنەمای  زانیاری چەوت و چەواشە بەرهەم هێنرابن!

شایانی باسە بڵاوکردنەوەی داتای چەوت و چەواشە دەبێتە هۆی شێواندنی وێنە ڕاستەقینەکەی پەتا و دیارینەکردنی مەترسییەکانی، کە ئەمەش وا دەکات پەتاکان زووتر بڵاو ببنەوە و کەمتر ڕێگرییان لێبکرێت. زۆر جار زانیاری چەوت و چەواشە وا دەکات خەڵك گوێ بە نەخۆشییەکە نەدات، یان متمانەیەکی فشەڵی تیادا دروست ببێت. بە پێچەوانەشەوە ڕەنگە ترس و دڵەراوكێیەکی گەورە لە ناو تاك و کۆمەڵگادا دروست بکات و دەرئەنجامی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئابووری گەورەی لێبکەوێتەوە. زانیاریی چەوت و چەواشە کاریگەی زۆری دەبێت لە دابینکرنی چارەسەری گونجاو و زانستی و تێکدانی پەیوەندی و هەمەئاهەنگی لە نێوان هەموو ئەو دەزگایانەی کە کارا دەبن لە کاتی سەرهەڵدانی پەتاکاندا.  مەترسییەکان گەورە تر دەبن، ژمارەی قوربانیان زۆرتر دەبن. ڕەنگە ئاسان نەبێت دەستە لاوازەکان دیاریبکرێن. لە هەمووی گرنگتر چارەسەرەکان درەنگتر دێن بەدەستەوە.

وەك میدیا چی بکەین بۆ ئەوەی  داتاکانمان  زانیاریی چەوت و چەواشە بەرهەم نەهێنن؟

داتاکان زوو دەبنە هەواڵ، کاریگەری گەورە لە سەر خەڵك دروست دەکەن، داتای هەڵە زانیاریی چەوت و چەواشە بەرهەمدەهێنێت و دەبێتە هۆى سەرلێشێوان یان هەڵخەڵەتاندنى کەسانى تر. ناساندنی بابەتێکی نوێ بەبێ داتا و ئەزموون ڕەنگە ببێتە هۆی پێدانى زانیاری چەوت. هەر بۆیە پێویستە ڕۆژنامەوانانە لەکاتی کۆکردنەوە و هەڵسەنگاندنی داتاکان ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

  • پێویستە ڕۆژنامەوانان ئامادەکارییەکی تەواو بکەن لە ڕێگەى لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە و ڕاستییەکان و ڕووداوەکان و زانیارى پشتڕاستنەکراوە و داتای متمانەپێکراو لەسەر ئەو پرسانەی ڕووماڵیان دەکەن.
  • هەمیشە ڕوونى و ڕەسەنى داتاکانت بپارێزە، ناکرێت گومانەکانت وەک داتا بەکاربهێنیت، دەبێت لەسەر بنەما و پێوەری زانستی بن.
  • لێکۆڵینەوەى تەواو لەبارەى داتا و زانیارىی پەیوەندیدار بە تەندروستییەوە بکە و مەهێڵە لایەنى بابەتیانەت کاریگەرى لایەنى سۆزداری پڕۆپاگەندەکەتى بەسەرەوەبێت.
  • پێویستە پشکنین بۆ ڕاستى زانیارییەکان و داتا بڵاوکراوەکان لەگەڵ دەستەڵاتى پەیوەندیدارەوە بکرێت، وەک وەزارەتى تەندروستى و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى، بەر لە بڵاوکردنەوەیان.
  • ئەو  کەرەستانە و میکانیزمانە کە داتاکانت پێ کۆکردونەتەوە  بە ڕوونی بخەرە بەردەم وەرگرەکانت هەتاوەکو ترس و دڵەڕاوکێ کەمبکەیتەوە لە ناو کۆمەڵگادا.
  • بۆ بەدەستهێنانی داتاکان هەمیشە کار لەسەر پەیوەندییەکانت و  هەمەئاهەنگی  لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان بکە و گیانی هەریکاری هاندەر بێت بۆ ئەوەی کارەکانی باشتر گوزەر بکات.
  • ئەو سەرچاوانەی کامانەن کە ڕۆژنامەوانان دەتوانن داتای ڵێوەربگرن:
  • هەمیشە ڕوونى و ڕەسەنى داتاکانت بپارێزە، ناکرێت گومانەکانت وەک داتا بەکاربهێنیت، دەبێت لەسەر بنەما و پێوەری زانستی بن.
  • لێکۆڵینەوەى تەواو لەبارەى داتا و زانیارىی پەیوەندیدار بە تەندروستییەوە بکە و مەهێڵە لایەنى بابەتیانەت کاریگەرى لایەنى سۆزداری پڕۆپاگەندەکەتى بەسەرەوەبێت.
  • پێویستە پشکنین بۆ ڕاستى زانیارییەکان و داتا بڵاوکراوەکان لەگەڵ دەستەڵاتى پەیوەندیدارەوە بکرێت، وەک وەزارەتى تەندروستى و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى، بەر لە بڵاوکردنەوەیان.
  • ئەو  کەرەستانە و میکانیزمانە کە داتاکانت پێ کۆکردونەتەوە  بە ڕوونی بخەرە بەردەم وەرگرەکانت هەتاوەکو ترس و دڵەڕاوکێ کەمبکەیتەوە لە ناو کۆمەڵگادا.
  • بۆ بەدەستهێنانی داتاکان هەمیشە کار لەسەر پەیوەندییەکانت و  هەمەئاهەنگی  لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان بکە و گیانی هەریکاری هاندەر بێت بۆ ئەوەی کارەکانی باشتر گوزەر بکات.
  • ئەو سەرچاوانەی کامانەن کە ڕۆژنامەوانان دەتوانن داتای ڵێوەربگرن:

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار