سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

سوپای پاسداران: توانای ئەوەمان هەیە موشەکەکانمان بگەیەنینە ئەوروپا

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەسەر پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی و نەیارانی کۆماری ئیسلامی هۆشداریی دەداتە ئەوروپا و رایدەگەیەنێت ئەتوانن موشەکەکانیان بگەیەننە ئەو وڵاتانە.

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە رێوڕەسمێکدا لە شاری ئابادان لە باشوری وڵاتەکە رایگەیاند؛ سوپای پاسداران بەشێوەیەک موشەکەکانی رێکخستوە کە نەگاتە ئەوروپا لە کاتێکدا ئەو موشەکانە توانای ئەوەیان هەیە.

سەلامی وڵاتانی ئەوروپای تۆمەتبار کردوە بە پشتیوانیی لە نەیارانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکانیان و وتی؛ چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەوروپا رادەستی نەیارانی نیشتەجێی ئەو وڵاتانە کراوە و لە روی میدیا و راگەیاندنەوە پشتگیریان دەکرێت بۆیە هیوایان ئەوەیە ئەو وڵاتانە پشتیوانی و پشتگیرییەکانیان راگرن.

ئەو وتیشی؛ ئێران توانای کۆنتڕۆڵکردنی گواستنەوەی نەوتی لە کەنداو هەیە و  ئەوروپا پێویستی بە سوتەمەنی و ئاسایش هەیە و ئەگەر ئەوانە لەدەست بدات روبەڕوی کێشە و قەیرانی قوڵ دەبێتەوە.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی دانی بەخۆیدا گرتوە و دەبێت ئەورپا رێزی ئەو دانبەخۆدانانە بگرن چونکە دەتوانن موشەکەکانیان بەشێویەک رێکخەن کە توانای بڕینی مەودای تا ئەوروپای هەبێت.

هەڕەشەکانی سەلامی لە کاتێکدایە پێشتر ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران لەگەل ئاشکراکردنی موشەکێکی نوێ بە ناوی (پاوە) رایگەیاند وەک رێز بۆ ئەوروپا توانای موشەکەکانیان بۆ دوو هەزار کیلۆمەتر سنوردار کردوە و دەبێت ئەو وڵاتانە رێزی خۆیان بگرن بۆ ئەو هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار