ئۆکرانیا: لە یەک شەودا 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران تێکشێنراون
هێرشەکانی روسیا بۆ ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بەردەوامە
ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران کە لە لایەن ئۆکرانیا دەستی بەسەردا گیراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
ئۆکرانیا رایگەیاند تەنها لە شەوێکدا لانیکەم 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران تێکشکێنراوە کە لە لایەن روسیاوە دژی وڵاتەکەیان بەکارهێنراوە.
یوری ئیهنات، وتەبێژی هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ لە شەوی یەکشەممەدا 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە جۆری (شاهید131 و 136) لە لایەن سوپای روسیاوە و ئاڕاستەی ئۆکرانیا کراون.
ئیهانت ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە کۆی ئەو ئەو ژمارە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 13 دانەیان لە رێگەی قەلغانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا تێکشکێنراون.
بە وتەی ئیهانت، روسیا لە باکورەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەندی ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج.
ئۆکرانیا جەخت لەوە دەکاتەوە هاوکارییەکانی ئێران بۆ روسیا زیانی زۆری بە وڵاتەکەی گەیاندوە و داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا کردوە رێگریی بەکەن لە گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان و رەوانەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی ئێران بۆ روسیا.