ڕوسیا ڕەتیدەکاتەوە 100 هەزار سەربازی بووبنە قوربانی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا ئەو داتایانەی ڕەتکردەوە کە ئەمریکا بڵاویکردونەتەوە و دەڵێت ئەو داتایانە ی ئاماژە بەوە دەکەن 100 هەزار سەربازی ڕوسی بووبنە قوربانی دورن لە ڕاستییەوە.
دوای ئەوەی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن رایگەیاند، لە پێنج مانگی رابردوودا بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرایناوە زیاتر لە 100 هەزار سەربازی رووسی و چەکداری یارمەتیدەری کە زۆربەیان چەکداری گرووپی ڤاگنەر بوون کوژراون و برینداربوون.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا لە مۆسکۆ رۆژی سێشەممە ، رایگەیاند، ئەو ئامارانەی کە ئەمریکا لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداربوونی سەربازانی رووسی و چەکداری یارمەتیدەری لە شەڕی ئۆکراینا بڵاویکردوونەتەوە "نادروستن"؛ وتیشی، "واشنتن بەهیچ شێوەیەک زانیاری راست بڵاوناکاتەوە."
ڕاشیگەیاند، "تەنیا سەرچاوەی باوەڕپێکراو کە ئاماری کوژراو و برینداران بڵاوبکاتەوە، وەزارەتی بەرگریی رووسیایە."
ئەو ئامارانەی ئەمریکا بڵاویکردۆتەوە و ڕوسیا ڕەتیدەکاتەوە