محەممەدی حاجی مەحمود بۆ خەڵکی کەرکوک: ئامادەین لەهەر ساتێکدا بگەینە لاتان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

محەممەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، راگەیاندراوێکی سەبارەت بە روداوەکانی ئەمڕۆ کەرکوک بلاوکردەوە و رایگەیاند، کێشەکان لە کەرکوک گەشتووەیە ئاستێک "جێگەی قبوڵ نییە"، دەشڵێت، "هاوخەمی گەلەکەمانین لە شاری کەرکوک و ئامادەین بۆ هەرکات و ساتێک بگەنە لاتان."

محەمەدی حاجی مەحمود دەشڵێت، "گەلی کورد لەسەر خاک و شار و ماڵی خۆی لە شایی و شیوەندا سەردەبڕدرێت."

دەقی راگەیاندراوەکەی سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکرات:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

ماوەی هەفتەیەکە لەلایەن هەندێک لە عەرەبە هاوردەکانەوە رێگای سەرەکی کەرکووک هەولێر گیراوە و بونەتە رێگر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان، لەبەرامبەردا کاربەدەستانی ئەمنی و حکومی ئەو شارە نەک هیچ لێپرسینەوەیەکیان نەکردووە، بگرە هاوکاری ئەو تاقمەش دەکەن، سەرئەنجام ئەمڕۆ هاووڵاتیانی کورد ناچارکران خۆپیشاندان سازبکەن بۆ کردنەوەی رێگاکان، کەچی حکومەت و دەسەڵاتدارانی کەرکووک تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەندین قوربانی و شەهیدی لێکەوته‌وه‌.

بەداخەوە کێشە و ململانێکان لە شاری کەرکووک و ناوچەدابڕێندراوەکان گەیشتوەتە ئاستێک کە هیچ جێگای قبوڵ نییە، گەلی کورد لەسەر خاک و شار و ماڵی خۆی لە شایی و شیوەندا سەردەبڕدرێت.

لەکاتێکدا تاوانکارییەکەی ئەمڕۆ شەرمەزار دەکەین، لەهەمانکاتدا پشتیوان و هاوکار و هاوخەمی گەلەکەمانین لەشاری کەرکووک و ناوچەدابڕێنراوەکان و دووپاتیدەکەینەوە، کە ئامادەین بۆ هەرکات و ساتێک بگەینە لاتان. ئەو سوکایەتییەش بە پەیکەری پێشمەرگە کرا هەرکەس و لایەنێک بێت ئەبێت باجەکەی بدات.

نووسینگەی رۆژنامەوانی

محەممەد حاجی مەحموود

2023/9/2

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار