سودانی: دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی وتارێکیدا لە نەتەوەیەگرتووەکان رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و کار دەکەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پەیوەندیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.
محەمەد شیاع سودانی لە 78ھەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەش کرد کە بەشیکی تەرخان کردبوو پەیوەست بە هەرێمی کوردستانەوە و رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ بە پلانێکی فراوان لە رێگەی سەرجەم دامودەزگاکانییەوە کاردەکات بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، کاردەکەن بۆ ئەوەی بە ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان داھات و ئابووری عێراق زیاتر بەرەوپێش بەرن.
پێشتریش سودانی لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا پێش وتارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "هیچ قەیرانێکی سیاسی لە نێوان هەرێم و بەغدا نییە، تەنها کێشەی دارایی هەیە ئەویش لەرێی هەماهەنگی و گفتوگۆوە تێپەرێندراوە."