ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی مانگانە تۆمارکراوە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە دو ملیۆن قوتابی بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێوەی مانگانە پارەیان بۆ دابین دەکرێت.

کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن قوتابی و خوێندکار تۆمارکراوە تاوەکو لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە شێوەی مانگانە بڕێک پارە وەربگرن.

وتیشی، ناوی قوتابییەکان بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و فەرمانگەی تۆماری شایستەکان تۆمار کراوە و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش لە دیاریکردنی خوێندکارەکان هاوکار بوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێداچوونەوە و وردبینی بۆ ناوی خوێندکارەکان کراوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی خوێندکاران و قوتابییان بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بڕێک پارە بە شێوەی مانگانە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە تەرخانکراوە، کە بەخێوکەرەکانیان موچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەردەگرن، بڕە پارەکەش بۆ قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی 30 هەزار دینارە، بۆ خوێندکارانی ناوەندی و ئامادەییش 50 هەزار دینارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار