عەممار حەکیم: ھاوسۆزی مامۆستایانی ناڕازییم

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەممار حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایانی ناڕازیی لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێت و دەڵێت، پێویستە ھەرێم و بەغداد کار بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بکەن.

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس باسی لەوەشکردوە، لەنزیکەوە چاودێری خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی دەکات و ھاوسۆزی خۆی بۆ داواکارییەکانیان دەردەبڕێت، داواش لە حکومەتی ھەرێم دەکات شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکات.

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دەشڵێت، "هانی حکومەتی فیدراڵی دەدەین لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ لەخۆگرتنی داواکارییەکانیان و بەدواداچوون بۆ دۆزەکەیان بکات لەگەڵ حکومەتی هەرێم". 

نزیكه‌ى سێ مانگه‌ بایكۆت له‌سنورى پارێزگاكانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و هاوكات قه‌زاى كۆیه‌ش به‌رده‌وامه‌و مامۆستایانیش سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ى، تائه‌وكاته‌ى داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت، نه‌چنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن.

داواکاریی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چەند خاڵێکە؛ خاڵە سەرەکییەکان پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچەی 30 رۆژ جارێک و دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار