وەزارەتی پەروەردە داوایەک ئاڕاستەی پەروەردەکان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پەروەردە بڕیار له‌سه‌ر تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و هەڵەبجە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان، نوسراوێکی ئاراسته‌ی بەڕێوەبەرایەتییه‌ گشتییه‌كانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین کردوە، كه‌ تیایدا شێوازی مامەڵەکردنی تاقیکردنەوە و نمره‌كانی کۆتایی وەرزی یەکەم لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئەو پەروەردانە دیاری دەکات.

بەپێی نوسراوەکە، ئەو خوێندکارانەی نمرەی ھەڵسەنگاندن و نیوەی وەرز (١٠-٢٠-١٠)یان ھەیە، پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر ٦٠ نمرە ئەنجام بدەن.

دەشڵێت، ئەو خوێندنگایانەش کە تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەیان نەکردووە و تەنیا نمرەی ھەڵسەنگاندنیان ھەیە، پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر ٨٠ نمرە بکەن.

رونكراوه‌ته‌وه‌، ئەو خوێندنگایانه‌ی تاقیکردنەوەی نوسینەکی (20) نمرەییان ئەنجامنەداوە، به‌ڵام نمرەی هەڵسەنگاندنیان  هەیە، پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی لەسەر (80) نمره‌ ئەنجام بدەن و بەم جۆره‌ تۆماری بکەن:

‌أ- نمرەی بەدەستهاتو لە (80) نمرە دابەشی (4) بکرێت بۆ دەرهێنانی (20) نمرەت تاقیکردنەوەی نوسینەکی.
ب-  نمرەی بەدەستهاتو لە (80) نمرە لێکدانی (0.75) بکرێت بۆ دەرهێنانی (60) نمرەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز.
ت- نمرەی کۆتایی لە هەردو خاڵی (أ و ب) نزیک بکرێتەوە بۆ نمرەی تەواو ئەگەر نمرەکە بە کەرت دەرچو.

خاڵی سێیەمی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئەو خوێندنگایانه‌ی تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی یەکەم ئەنجام دەدەن بۆ وەرزی دوەم لەسەر هەمان ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار