لەمساڵدا لەهەرێم 73 كرێكار گیانیان لەدەست داوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
بەپێی ئامارێك لەمساڵدا 73 كرێكار بەهۆی ڕووداوی جیاجیای كارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئامارێك كە دەنگی كرێكار بڵاویكردوەتەوە: دۆخی كرێكاران لەنەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی شوێنی كار، نەبوونی پێداویستیەكانی خۆپارێزی، ناهوشیار كردنەوەی كرێكاران لەلایەن كۆمپانیاو خاوەنكارەوە لەمەترسیدایە.
ئاماری قوربانیانی شوێنی كار
لەبەرواری ١-١-٢٠٢٣ هەتا ١٠-١٢-٢٠٢٣
كۆی گشتی گیانلەدەستدان:  ٧٣ كرێكار بووە
٥٢ قوربانی لەهەرێمی كوردستان و ٢١ قوربانیش لەكەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان بووە
سلێمانی      ١٩قوربانی
هەولێر     ٢٢ قوربانی
دهۆك      ٦  قوربانی
هەڵەبجە   ٥  قوربانی
كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان  ٢١ قوربانی
هۆكارە باوەكانی قوربانیەكان ئەمانەی لای خوارەوەیە:
١-كەوتنە خوارەوە
٢-كارەبا گرتن
٣-بوون بەژێر ئامرازەكانی كاركردنەوە
٤-سوتان
٥-خنكان
٦-تەقینەوەی ئامێرو ئامرازەكان
بەپێی ئامارەكە تەمەنی قوربانییەكان لەنێوان ١٥ ساڵ بۆ ٧٠ ساڵ بووەو لەكۆی قوربانییەكانیش ١٨ كرێكاریان بیانی بوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار