ئەحمەد شەرع: پلانەکەى ترامپ بۆ غەززە تاوانێکی مەترسیدارە 

3 ڕۆژ لەمەوپێش




سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد شەرع لە لێدوانێکدا وتی باوەڕی وایە پلانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە و خاوەندارێتیکردنی کەرتەکە " تاوانێکی مەترسیدارە و لە کۆتاییدا شکست دەهێنێت."
ترامپ پێشنیاری ئەوەی کردووە ئەمەریکا کەرتی غەززە بگرێت بە مەبەستی ئاوەدانکردنەوەی و گەشەپێدانی لە ڕووی ئابوورییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە دەگوازرێنەوە.

شەرع لە پۆدکاستێکی The Rest Is Politics ی بەڕیتانیاییدا وتی پێشنیارەکەی سەرۆکى ئەمریکا دۆناڵد ترامپ سەرکەوتوو نابێت.
ئەو وتیشى: باوەڕم وایە هیچ هێزێک ناتوانێت خەڵک لە خاکی خۆیان دەربکات. زۆرێک لە وڵاتان هەوڵی ئەوەیان داوە و هەموویان شکستییان هێناوە، بە تایبەتی لە ماوەی جەنگەکەی ئەمدواییانەدا لە غەززە."

سەرۆکى کاتى سوریا دەشڵێت: لە ماوەی 80 ساڵی ئەم ململانێیەدا، سەرجەم هەوڵەکان بۆ ئاوارەکردنییان شکستییان هێناوە، ئەوانەی کە ماونەتەوە لە بڕیارەکەیان پەشیمان بوونەتەوە. وانەی فەلەستینییەکان کە هەموو نەوەکان فێری بوون گرنگیی دەستگرتنە بە خاکی خۆیانەوە.
هەریەک لە وڵاتانی میسڕ و ئوردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بە توندی دژایەتی هەر هەوڵێکییان کردووە بۆ پاڵنان بە فەلەستینییەکانەوە بۆ ناو وڵاتانییان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار