لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە هۆشداری دەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەمەدا وڕایگەیاند خێرای با بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە هاوکات  داوا لە هاوڵآتیان دەکات بە وریاییەوە مامەڵە بکەن .

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە:ئەمڕۆ دووشەممە 26/2/2024، لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ کاریگەریی بای باکووری خورهەڵات زیاتر دەبێت و پێشبینیی دەکرێت خێرایی با لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، ڕاپەڕین، سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ناوچەکانی باشووری ئیدارەی گەرمیان، تەواوی سنووری پارێزگای کەرکووک، کۆیە، تەقتەق، ئاکرێ، بەردەڕەش، چڕە و ڕوڤیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

ئەو شارەزایە هۆشداری دەداتە هاوڵآتییان و دەڵێت، لە هەندێ ناوچە بەتایبەت ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەشێک لەناوچەکانی ئیدارەی سۆران خێرایی با دەگاته 50 بۆ 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەربۆیە داوا لە هاوڵآتیان دەکات  بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، چونکە "لە هەندێ کات مەترسیدار دەبێت و ئۆتۆمبێل لەژێر دار یا دیواری خراپ ڕانەگرن، ئەگەری هەیە دار لەناوقەدەوە یاخود لەڕەگەوە بشکێنێ، لە هەندێ شوێن ئەگەر هەیە زیانی ماددی بەدواوە بێت".

سەبارەت بە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستانیش واتە  (هەولێر و ناوچەکانی ڕۆژئاوای دهۆک) بە پێی زانیارییەکانی ئەو شارەزایە خێرای با مامناوەند دەبێت لە نێوان 15 بۆ 20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت.

سەبارەت بە ماوەی ئەو شەپۆلە ڕەشەبایە  ئەوەی خستووەتە روو کە: "کاریگەریی ئەم ڕەشەبایە تاوەکوو درەنگانی شەوی سێشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینیی دەکرێت کاریگەریی بای باکوور ئێوارەی پێنجشەممە لەسەر هەینی بەرەو لاوازبوون بچێت."

ئاماژەشی بەوە داوە: "هاوکات لەگەڵ هاتنی بارستە هەوای ساردی وشکی جەمسەری بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی سیبیریاوە لەشەواندا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بۆ ژێر سفری سەدی و لە درەنگانی شەو بۆ کاتی بەرەبەیان ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەختە لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار