دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بەردەوامە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر سبەینێ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١١ی ساڵی رابردوو دابەشدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند "سبەی چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنووری بەڕیوەبەرایەتیمان دەکەین سبەینێ سەردانی بەشی ژمێریاریی پەروەردەکە بکەن بەمەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژان".

لەوبارەیەوە کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی راگەیاند "شایستە داراییەکانی مانگی ١١ی ساڵی رابردوو پەروەردەکانی سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە دابەشکراون و سبەینێش لە پەروەردەی دەوروبەری هەولێر دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەم هەفتەیەدا شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەکانی کۆیە و دەشتی هەولێر و ئامێدی و ئەو پەروەردانەی کە ماون دابەشدەکرێن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار