كۆمسیۆن بۆ خوێندكاران و ده‌رچووانی هه‌رێم: له سبه‌ینێوه ناوتان تۆماربكه‌ن بۆ دامه‌زراندن
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له سبه‌ینێوه ده‌رگای دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئامانج عەزیز بەڕێوبەری گشتی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەم بارەیەوە بە هاوڵاتی وت،له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024ـه‌وه تا ڕۆژی 20ـی نیسانی 2024 ده‌رگای ناوتۆماركردن ده‌كرێته‌وه، خوازیاران ده‌توانن به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی كۆمسیۆن بكه‌ن و ناویان تۆماربكه‌ن.
وتیشی، دامەزراندنەکە لە هەمووپارێزگاکانی هەرێم دەستپێدەکات و بەپێی پێویستی و دوای فیلتەرکردنی ناوەکان نزیکەی ١٣ بۆ ١٥ هەزار کەس وەردەگرن .
هاوکات بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دامه‌زراندنه‌كه خوێندكارانی زانكۆ و ئه‌و په‌یمانگه‌یانه‌ی كه خوێندكارانی قۆناغی 12ـی ئاماده‌یی وه‌رده‌گرن ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه و فه‌رمانبه‌ران، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌رچووان بڕوانامه‌كانیان له دیپلۆم كه‌متر نه‌بێت و فه‌رمانبه‌رانیش بڕوانامه‌كانیان له ئاماده‌یی كه‌متر نه‌بێت.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه، نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاریی دامه‌زراندن پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كات، كارمه‌ندی ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی هاوڵاتیشدا سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ژمارەی هاوپەیمانان و حیزب و کاندیدەکان ڕایگەیاند، كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی "بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی وردبینی، بڕیاردراوه وادەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی‌و حزب‌و كاندیدەكان لەحەوتی ئەم مانگەوە بۆ هەشتی مانگ دوابخات، واتە ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو لەكاتژمێر 11ی بەیانیی دەستپێدەكات".
پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو، تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی‌و حزبەكان‌و كاندیدەكان لەژمارە 101 بەرەو سەرەوە دەستپێدەكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیاریداوه به‌شداریى هه‌ڵبژاردن نه‌كان‌و تائێستاش ناوى كاندیده‌كانى ڕاده‌ستى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق نه‌كردوه.