لە ئەمساڵدا 580 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر بڕێکی مادەی هۆشبەردا گرت و دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتنیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر رایگەیاند، "لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، رۆژی رابردوو لە پارێزگای هەولێر دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستمان گرتووە بەسەر 20 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆرى کریستاڵ، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان تا رۆژی 30ی نیسانی ئەمساڵ 580 تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە لەو ژمارەیە 328یان لە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بە مادەی هۆشبەرەوە تێوەگلاون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار