یەکێکی تر لە بریندارەکانی شەڕە تەقەکەی هەولێر گیانیلەدەستدا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر گیانیلەدەستدا و لە ئێستادا ژمارەی کوژراوانی شەڕەتەقەکە بوون بە چوار کەس و دوو کەسی دیکەش بریندارن.

جێگای ئەماژەیە، ئێوارەی دوێنێ 10ی حوزەیرانی 2024، ، لەسەر کێشەى زەویوزار لە گەڕەکى هەولێرى نوێ لە هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێک روویدا و چوارکەس کوژراون و سیانى دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کێشەکە لەسەر خاوەندارێتیی پارچە زەوییەک لە گەڕەکى هەولێرى نوێ لەنێوان ژمارەیەک هاوڵاتى دروستبووە و بەگوتەى شایەتحاڵەکان، لە رووداوەکەدا چەکى جۆراوجۆر بەکارهێنراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو زەوییەى کێشەى لەسەر دروستبووە، لە ناوچەیەکى بازرگانى هەولێردایە و کەسێک ویستوویەتى بیکات بە قوتابخانەى تایبەت، بەڵام ژمارەیەک هاوڵاتى دیکە خاوەندارێتییان بۆ خۆیان گەڕاندووەتەوە و رێگرییان کردووە و شەڕەتەقە دروستبووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار