رەنج پشدەری: بەلەمێک بە 110 سەرنشینەوە ون بووە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەلەمێک لە تورکیاوە بە 110 سەرنشینەوە بەڕێکەوتووە و ونبووە لە تا ئێستادا چارەنووسی سەرنشینەکانی نادیارە.

ئەمڕۆ هەینی 5ی تەمووزی 2024، رەنج پشدەری رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، "بەلەمێک ونبووە و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە کە ئاخۆ نقووم بووە یان رێگەیان لێ ونبووە".

رەنج پشدەری ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەلەمەکە 110 کەسی هەڵگرتووە کە ژن و منداڵیشی تێدایە، تاوەکوو ئێستا چارەنووسی بەلەمەکە و سەرنشینەکانی دیار نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو بەلەمە لە تورکیاوە بەڕێکەوتووە و بەشێک لە سەرنشینەکانی کوردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار