لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەکات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی بەرەی گەل پیرۆزبای خۆی ئاڕاستەی کیێر ستارمێر سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەکات، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا.

نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە بارەی پیرۆزباییان لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، پیرۆزباییەکی گەرم بەتایبەتی ئاراستەی بەڕێز کیێر ستارمێر و بەگشتی پارتی کرێکاران دەکەین، بۆ ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی تۆماریان کرد لە هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیادا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرێمی کوردستان و بەریتانیا مێژوویەکی هاوبەشی دوور و درێژیان هەیە و ئێمەش زۆر بە پەرۆشەوە لە توانای ئێوە وەک سەرۆک وەزیران دەڕوانین بۆ بەردەوامیدان بە دۆستایەتیی نێوانمان و بۆ باشتر خزمەتکردن بە خەڵکی هەردوو وڵاتەکەمان لە رێگەی هەماهەنگیکردن لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەستە بە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانمان.

جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، پارتی كرێكارانی ئەو وڵاتە سەركەوتنێكی گەورەی لە هەڵبژاردنەكە بەدەستهێنا و كۆتایی بە 14 ساڵ حكومڕانی پارتی پارێزگاران هێنان پارتەكە لە كۆی 650 كورسی پەرلەمان 326  كورسی بەدەستهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار