نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کرد

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەناوی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە پیرۆزبایی لە کیێر ستارمێر دەکەم، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، چاوم لە هاوبەشیی بەردەوامە لەگەڵ گەل و سەرکردایەتیی بەریتانیا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەهەڵبژاردنەکانی بەریتانیا و پیرۆزبای لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا رایگەیاند، "بەناوی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە پیرۆزبایی لەکیێر ستارمێر دەکەم، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا".

دەشڵێت:" چاوم لە هاوبەشیی بەردەوامە لەگەڵ گەل و سەرکردایەتیی بەریتانیا".

جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ زیاتر لە 46 ملیۆن کەس لەبەریتانیا، سکۆتلاند وێڵز و ئایرلاندی باکوور مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ ئەوەی 650 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێرن.

بۆ پێکهێنانی حکومەت پارت و هاوپەیمانێتییەکان پێویستیان بە 326 کورسیی پەرلەمانی هەیە، پارتی کرێکار بە سەرکردایەتیی کیێر ستارمێر زۆر لەوە زیاتری هێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار