بڕی 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستی بەسەردا گیرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر بڕی 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانى هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رێکەوتی 26ی ئایاری 2024، تا 3ی ئەم مانگە لە دوو چالاکیدا چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و هەروەها، بڕی 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە رێکەوتی 26ی ئایاری 2024، تا 3ی ئەم مانگە لە دوو چالاکیدا، توانییان چوار تۆمەتبار، کە کاری گواستنەوە و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیر بکەن.

لە بەشێکی تری راگەندراوەکەشدا هاتووە، لەم دوو چالاکیەدا بڕی 17 کیۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار