هەشت بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا دەستگیرکردنی هەشت بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.
ئەمڕۆ هەینی 19ی تەموزی 2024، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا جیاوازدا لە سنووری بەغدا هەشت بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران، هەروەها دەست بەسەر بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر و چەكی سووكدا گیرا".
ئاماژە بەوەشكراوە، "بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر بەپێی بڕگەكانی ماددی (٢٨)ی مادەی هۆشبەر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە".
باس لەوەشکراوە، "رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو هەشت داواكراوە گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كران، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت و بە سزای خۆیان بگەیەندرێن".
بابهتی پهیوهندیدار