بەغدا و ئەمەریکا رێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن لە عێراق
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و باس لە رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 20ی تەموزی 2024، بەها ئەعرەجی, جێگری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "بەغدا و ئەمەریکا بەمزوانە دەگەنە رێككەوتنێكی مێژویی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق".
ئاماژەی بەوەکردووە، "خاڵەكانی كۆتایی دانران بۆ كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق، داوا لە بەهەڵستكاران دەكەم ئارامی بپارێزن، ئەوەی هەوڵی هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان بدات، دەیەوێت هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بمێنێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستكەوتی بەدەستهێناوە بە تەواوكردنی رەشنووسی كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان، كشانەوە لە دیوە سیاسیەكەیدا بەدیهاتووە، هەندێك نیگەرانن لەو رێككەوتنەو هەوڵی تێكدانی دەدەن".