نێچیرڤان بارزانی ستایشی ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی، 26ی تەمووزی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، یارییەکان دەرفەتێکی گەورەن بۆ پێشاندانی یەکگرتوویی جیهان.

دەشڵێت، پاریس جارێکی دیکە گیانی سرووشبەخشی خۆی بۆ کۆکردنەوەی جیهان پێشاندا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، خۆشحاڵم کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس، چاوم بە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بریجیت ماکرۆن، خانمی یەکەم[ی فەرەنسا] کەوت.  

جێگەی ئاماژەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زیاتر لە 85 سەرکردەی دیکەی جیهان ئەمڕۆ لە ئیلیزێ لە لایەن سەرۆککۆمار و خانمی یەکەمی فەرەنساوە پێشوازییان لێکرا بۆ ئەوەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین ڕووداوی وەرزشی جیهاندا بکەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار