ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە هاوکارییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، پابەندین بە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە تێکشکاندن و سەرکوتکردنی چەکدارانی داعش.

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "دڵخۆشم بەگەیاندنی کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بە هێزەکانی پێشمەرگە، ئێمە پابەندین بە بەهێزترکردنی تواناکانی هێزەکانی عێراق، لە نێوانیان هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە بەردەوامیی تێکشانی داعش لە عێراق".

گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە چەندان جار لە دامەزراوە باڵاکان و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا جەخت لە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە کراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار