ژمارەی ئەو کونسوڵانەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان تائێستا دایناون
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمریكا لە 13 ساڵدا 12 كونسوڵی لە هەرێمی كوردستان گۆڕیوە دوێنێ ستێڤ بیتنەر، وەك كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو، ئەمە 12 هەمین كونسوڵە لە ماوەی 13 ساڵدا لە هەرێمی كوردستان دەستبەکاربێت.
ئەمریكا لە ساڵی 2011ەوە لە هەرێمی كوردستان كونسوڵخانەی هەیە و لەو ماوەیەشدا تا ئێستا 12 كونسوڵی گۆڕیوە.
ئەمڕۆ ستێڤ بیتنەر، كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە كاتی دەستبەكاربوونیدا ڕایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی هێزەكانی پێشمەرگە ویارمەتی خەڵكی ناوچەكە".
بەپێی زانیارییەکان ساڵی 2011 ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کونسوڵخانەی خۆی كردەوە، ئێستاش سەرقاڵی دروستكردنی باڵەخانەی کونسوڵخانەیەکە كە لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت و یەكێكە لە گەورەترین کونسوڵخانەکانی ناوچەكە.
بابهتی پهیوهندیدار