شیعەکان لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا هەڵوێست وەردەگرن

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، لەبارەی یاداشتە ئەمنیەكەی نێوان بەغدادو ئەنكەرەو، لێكەوتە چاوەڕوانكراوەكانی لەسەر عێراق، كۆبووەتەوە.

كەناڵی (العهد) بڵاویكردووەتەوە:

ئەمڕۆ، چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئامادەبونی محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كۆبووەتەوە.

لە كۆبونەوەكدا، جەخت لە پێویستی پارێزگاریكردن لە سەروەری عێراق و رێگەنەدان بە هیچ دەستوەردانێك كراوەتەوە، كە زیان بە ئاسایشی نیشتمانی بگەنێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی، پێداگری لەسەر ئەوە كردووەتەوە، یاداشتەكە لەسەر بنەمای رێزگرتنی مافەكانی عێراق و خاكەكەی بێت و خشتەیەكی زەمنیش بۆ كشانەوەی تەواوی سوپای توركیا لە عێراق دیاریبكرێت.

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، دامەزراندنی ناوەندی ئەمنیی لەناو سنوری عێراق و بوونی ناوچەی ژێر دەستی هێزەكانی توركیایان رەتكردووەتەوە.

لە كۆبونەوەكەدا، ئاماژە بە مەترسییەكانی ئەو یاداشتە كراوە لەسەر ئاسایشی عێراق و داوای گەرەنتی كراوە بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندیەكانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار