ڕۆژنامەی عەرەب: لاهور شێخ جەنگی دەیەوێتت ببێتە رکابەرى پارتی و یەکێتى

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەی عەرەبى لەندەنى لە ژمارەى ئەمڕۆیدا راپۆرتێکى لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لاهور شێخ جەنگی دەیەوێتت ببێتە رکابەرى پارتی و یەکێتى.

ڕۆژنامەکە لە لاپەڕەى یەکەمدا بابەتەکەى لەسەر، هەڵبژاردن و لاهور شێخ جەنگی بڵاوکردووەتەوە، نووسیویەتى، ئەو دەیەوێت خۆی و پارتەکەی کە بەرەی گەلە، وەک هێزێکی کاریگەر بۆ هەڵبژاردن نیشان بدات و کێبڕکێی هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بکات، ئەوەش لەڕێی گوتارە پڕ جۆش و خرۆشەکانییەوە دژ بە نەیارەکانی بۆ راکێشانی دەنگدەران.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت لەڕێی دەروازەی هەڵبژاردنەوە دەست بە چالاکییە سیاسییەکانی بکاتەوە و بگەڕێتەوە گۆڕەپانەکە، بۆ ئەوەش لەماوەی رابردوودا کاریکردوە بۆ پەیوەندیکردن بە هاووڵاتیان و بەشداریکردن لە بۆنە تایبەتەکانیان و دڵنیاکردنەوەیان لەوەی بارودۆخی سیاسی وەک ئێستا نامێنێتەوە.

هەروەها ڕۆژنامەی عەرەب ئاماژەی بەوەشداوە، لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەم هەڵبژاردنە لەڕێی گوتاری پڕ لە جۆش و خرۆشەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کە بەهۆی ناکۆییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و لەدەستدانى متمانەی دەنگدەرانیان، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبژاردنەکەیان دوایان خست.

ڕۆژنامەکە باسی لە چالاکییەکانی ئێستای لاهور شێخ جەنگی کردوە و دەڵێت، هەموو رۆژێک دێتە سەر شەقام و بە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا دەگەڕێت و خۆی هەڵمەتێکی گەورە بەڕێوەدەبات.

ڕۆژنامەکە بۆچوونى چاوێدرانى وەرگرتووە، ئەوان دەڵێن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرفەتێکی سیاسییە بۆ لاهور شێخ جەنگی و هەوڵدەدات زۆرترین رێژەی دەنگی دەنگدەران بەدەستبهێنێت، چونکە پێشتر سەرکردەیەکی دیاری یەکێتی بووە.

دەشڵێن، بەرەی گەل بە سەرۆکایەتیی لاهور شێخ جەنگی، دەرفەتی ئەوەی هەیە لەگۆڕەپانەکەدا دەستبەسەر جێگەی خۆیدا بگرێت، ئەمەش بەهۆی وردبینی سیاسی دامەزرێنەرەکەیەوە، هەروەها بەهۆی دابەزینی بەرچاوی ئاستی متمانەی خەڵک بە تەواوی لایەنەکانی دیکەی سەر گۆڕەپانەکە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار