چەند تاقیگەیەکی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر لە چەند پارێزگایەك دۆزراوەتەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لێژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆشبەرەکان ئاشكرای دەكات، لە چەند پارێزگایەكی عێراق تاقیگەی بەرهەمهێنانی هۆشبەرەکان دۆزراوەتەوە.

ئەرشاد ساڵحی، ئەندامی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی هۆشبەرەکان لە پەرلەمانی عێراق

مەترسیی بەکارهێنانی هۆشبەرەکان بەجۆرێكە، گەیشتووەتە ئاستی دۆزینەوەی تاقیگەی بەرهەمهێنانی هۆشبەرەکان لە چەند پارێزگایەكی عێراق.”

ئەوەی هەیە دەرخەری مەترسیی بەڵای هۆشبەرەکانە لە عێراق و بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێویستی بە هەوڵی جدیی هەیە.”

 “ئێمە لە لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی هۆشبەرەکان، باوەڕمان بە پێویستیی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان هەیە، بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئەو مەترسییە ببینەوە.”

هاوکات مانگی رابردوو، میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كرد، كه‌ كێڵگەیەكی گه‌وره‌ی چاندنی هۆشبەرەكان لە بەغدا دۆزراوەته‌وه‌، كە 7 دۆنم هۆشبەری تێدا چێنراوە.

پێشتریش پارێزگاری واست رایگەیاند، كێڵگەیەكی چاندنی هۆشبەرەكانیان دۆزیوەتەوە، دواتر بووە مایەی تووڕەیی و بێزاریی خەڵكەكە. پاشان دەسەڵاتدارانی عێراق دەستگیركردنی سێ فەرمانبەری شارەوانییان راگەیاند، كە لە باخچە گشتییەكاندا هۆشبەری جۆری خەشخاشیان چاندبوو، ئەوەش تیشكی خستە سەر پەرەسەندنی چاندنی هۆشبەرەكان لە عێراق.

چەند شارەزاو توێژەرێکی کۆمەڵایەتی بە میدیاکانی عێراقیان وتووە، دیاردەی چاندنی هۆشبەرەكان، كە لەم دواییانە بە ئاشكرا لە بەغدا دۆزراوەتەوە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، كە قۆناغی گواستنەوەی هۆشبەرەكان لە عێراق گۆڕاوە بۆ قۆناغی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، مانای ئەوەیە، كە داخوازیی زۆری لەناوخۆی عێراق لەسەر هەیە و ئەمەش زەنگێكی ترسناكە و دەبێ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بیبیسن.”

هەروەها راپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئاستی هۆشبەرەكان لەم پێنج ساڵەی دواییدا لە عێراق 30% زیاد كردووە، هۆكارەكانیش بۆ هەژاری و نەبوونی چاودێری لە سنوورەكان و خاویی گرتنەبەری رێوشوێن و رێكارەكان دەگەڕێننەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار