سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی نیویۆرك دەكات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەمڕۆ، شەممە محەمەد شیاع سوودانی، بەسەردانێكی فەرمی بچێتە نیویۆرك، وەك نووسینگەكەی بڵاوی كردووەتەوە، سەردانەكەی سوودانی بەشداریكردنە لە ٧٩یەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنە لە  ٧٩هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا کە زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان بەشداری تێدادەکەن، وتاری عێراق پێشکەشدەکات.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سوودانی جگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەی چەند وڵاتێك و بەرپرسانی رێكخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دەدات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار