له‌ ماوەی نۆ مانگدا ٢٣ هەزار و ٥٣٣ کۆچبەر له‌ كه‌ناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە گوێرەی دوایین ئاماری پەڕینەوەی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا لە ماوەی نۆ مانگ و نیوی رابردوودا ٢٣ هەزار و ٥٣٣ کۆچبەر پەڕیونەتەوە.

لەو بارەیەوە ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز بۆ کۆچبەران خەونێکە تا پێیدەگەن، بەڵام کەناڵەکە چەندەها ساڵە بووەتە مۆتەکەی رۆحی کۆچبەران.

هەروەها بەپێی ئامارەكانی دەزگای لوتکە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ١٥ــی ئەیلول، ٢٣هەزار و ٥٣٣ کۆچبەر لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە، کە زیاترە لە ژمارەی هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، بەڵام کەمترە لە ساڵی ٢٠٢٢.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە گشتی ٢٩ هەزار و ٤٣٧ کۆچبەر بە بەلەمی بچووک لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە شەش ساڵی رابردوودا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ تا ئەیلوولی ٢٠٢٤ نزیکەی ١٩٤ کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار