ناتانیاهۆ عێراقی خستە ناوچەی مەترسی و ئەو ناوچانەى هێرشی دەکەنەسەر

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەگرتووەکاندا، بێنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا وێنەیەکی بەرز کردووەتەوە کە ناوچەکانی جەنگ  و مەترسی  بۆ سەر وڵاتەکەی پیشان دەدات لەنێویاندا عێراق هەیە.

هەروەها وتیشی پەیامێک بۆ ئێران دەنێرین کە ئەگەر لێمان بدات ئێمەش بە لێدان وەڵامی دەدەینەوە و هیچ شوێنێکی ئێران نییە کە دەستمان پێی نەگات.

ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ  وتی، بۆ ئەوەی رێککەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە ئەنجام بگات، دەبێت رێککەوتنێکی مێژوویی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بکرێت.

داواشی کرد حە*ما*س خۆی ڕادەست بکات و بە هیچ شێوەیەک وازناهێنین تا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

هەروەها، لەکاتی وتارەکەیدا، ناتانیاهۆ نەخشیەکی بەرزکردەوە و تیایدا عێراق، ئێران و سووریای بە وڵاتانی "نەفرەتلێکراو" بەرەنگی رەش دیاریکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار