هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خرانە ئامادەباشییەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی ڕایانگەیاند، لەدوای هێرشەكانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵای لوبنانی لە باشووری بەیروت، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەتایبەتی لە بنكەی عەین ئەسەد خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

 

چەند سەرچاوەیەك سەبارەت بە كەوتنە دۆخی ئامادەباشیی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو.

 

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، لەدوای هێرشەكانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵای لوبنانی لە باشووری بەیروت، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەتایبەتی لە بنكەی عەین ئەسەد خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، بەهۆی ئەگەری هێرشی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانەوە، چونكە ئەو گرووپانە ئەمریكا وەك پاڵپشتیكەری سەرەكی ئیسرائیل دەبینن.

 

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هۆکاری خرانە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەگەری هێرشی گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە، چونکە ئەو گرووپانە ئەمەریکا وەک پاڵپشتیکاری سەرەکی ئیسرائیل دەبینن.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئەمریكاوە بڵاوی كردووە، وڵاتەكەیان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەكانی خستووتە ئامادەباشییەوە، هۆشداریشی داوە لەوەی هەركەسێك دەستدرێژیی بكاتە سەر هێزەكانیان، چونكە باجی قورس دەدەن.

 

ئەمە لە كاتێكدایە، بەرەی مقاوەمەی عێراق لەماوەی سێ ڕۆژدا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕكەوانەوە سێ هێرشی كردە سەر خاكی ئیسرائیل، وەك پاڵپشتییەك بۆ حەماس و حزبوڵا.

دوێنێش ناتانیاهۆی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە ٧٩ـیەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا نەخشەیەكی بەرزكردەوە و هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و عێراق و سووریای خستبووە ناو زۆنی ڕەشەوە و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەوانیش دەكات.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار