بەفەرمی ئیسرائیل کوژرانی حە.سە*ن نە.سر*و.ڵا.ی راگەیاند
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کوژراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بە فەرمیی كوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان و ژمارەیەك لە سەركردەكانی دیکەی ئەو حیزبەی لە هێرشەكەی دوێنێی هەینی باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنا ئاشکرا کرد.
عەلی کەراکی فەرماندەی بەرەی باشوری حزبوڵا سەرکردەی سێیەمی ئەو حزبە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو لە بۆردوومانەکەی دوێنێ کوژراوەو لە ناوبارەگاکەدا بووە
هاوکات بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئیڕان کە فەرماندەی فەیلەقی لوبنان و سوریای سوپاکە بووە لە بارەگای سەرەکی حزبوڵا بووە لەلوبنان و کوژراوە.
میدیاکانی لوبنانیش باس لە کوژرانی نزیکەی ٣٠٠ کەس و سەدان بریندار بە هۆی بۆردوومانەکەی بارەگای سەرەک حزبوڵا دەکەن.