ئاگاداریهك له تهندروستی سلێمانیهوه بۆ هاوڵاتیان
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستى سلێمانى، سەبارەت بە بوونی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستى سلێمانى، ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لە هەموو مەڵبەندە تەندرووستییەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە.
وتیشی، لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە سەردانی مەڵبەندە تەندروستییەکانی پارێزگای سلێمانی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە بڕێك لە ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەزری گەیشتووە و لەئێستادا ئەو ڤاكسینە لە بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرووستی سلێمانی و هەموو مەڵبەندە تەندرووستییەكان بەردەستە.
هاوکات، ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزری ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوە و لەلایەن ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی پەسەندكراوە، ئەم ڤاكسینە سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو و ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.