zhyr

سەرۆک وەزیرانی عێراق: لە ماوەی ٤٨ كاتژمێردا بەرپرسانی پێشێلكارییە ئەمنیەكەی بەغدا دەسنیشانبكرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ ئەنجامبدات‌ بۆ زانینی هۆكاری ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی شەوی ڕابردوو ڕویداوە، بە هەڵدانی ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی عامرییەوە بۆ بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ‌ بۆ زانینی هۆكاری ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی شەوی ڕابردوو ڕویداوە، بە هەڵدانی ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی عامرییەوەو، لەماوەی ٤٨ كاتژمێردا ئەنجامەكانی ڕابگەیەنرێت و كەسانی كەمتەرخەمیش دەستنیشان بكرێن.

هاوكات میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرماندەیی ئەو هێزەی دەستبەسەركردووە كە بەرپرسە لە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەی عامرییە و لەوێوە دوو موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی فرۆكەخانەی بەغدا كراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار