وەزارەتی ناوخۆ ڕونكردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدات

ڕوونکردنەوە لەبارەی قەدەغەکردنی هاتووچۆوە

2 مانگ لەمەوپێش



ئامادەکردنی: هاوڵاتی


سەرۆكی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن، قەدەغەكە چەن توێژێك ناگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگانیش ناوەستێت.
هێمن میرانی، سەرۆكی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن و ئەو شوێنانەی كە پێویستە جوڵەیان تێدابێت، بكرێنەوە",جوڵەی بازرگانی ناوەستێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ڕۆژنامەنوسانەی كە باجی دەزگا یان لایەنە ئەمنیەكانیان پێیە، لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگانی ناوەستێت و فڕۆكەخانە و دەروازە فەرمیەكان كراوە دەبن".


ئەو قەدەغەیە بۆ ئەوەیە هەمو هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە
سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشكرد، ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە بۆ ئەوەیە هەمو هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە و بۆ ئەو سەرژمێرییە كە دەبێتە بنەمای پڕۆژەكانی گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراقدا تۆمار بكرێن.
ئەوەشی خستەڕو، "هاوڵاتیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێویستە لە ئەمڕۆوە تا 19ی ئەم مانگە لە ماڵەكانیاندابن بۆ پڕكردنەوە ئەو فۆڕمەی كە تایبەتە بەخێزان، كە لەلایەن كارمەندەكانی وەزارەتی پلاندانانەوە پڕ دەگرێنەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار