ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی: عەبدوللـەتیف رەشید میراتێكی خوێناويی بۆ بەجێدەمێنێت
6 كاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
-رەزامەندی دەربڕین لەسەر لەسێدارەدانە ناساییەكانی عێراق میراتێکی خوێناويی بۆ عەبدوللـەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار بەجێدەهێڵێت.
- حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی بەرفراوان لەسێدارەدانە نایاساییەكانی زیادكردووە.
-لەسێدارەدانەكان بەبێ ئاگاداركردنەوەی پارێزەران و خێزانەكان جێبەجێدەكرێن.
رێكخراوی هیومن رایتش وۆچ رایگەیاند رەزامەندی دەربڕین لەسەر لەسێدارەدانە ناساییەكانی عێراق میراتێکی خوێناويی بۆ عەبدوللـەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار بەجێدەهێڵێت.
ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی بەرفراوان لەسێدارەدانە نایاساییەكانی زیادكردووە و لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە لوتكە.
وتیشی: لەسێدارەدانەكان بەبێ ئاگاداركردنەوەی پارێزەران و خێزانەكان جێبەجێدەكرێن، سەرەڕای ئەشكەنجەدانیان و دادگاییكردنێكی نادادپەروەرانە.
رونیشیكردەوە دەسەڵاتدارانی عێراق بە رەزامەندی دەوڵەت بە ڕێژەیەكی نیگەران لەسێدارەدانەكان جێبەجێدەكەن، رەزامەندی لەسەر ئەم لەسێدارەدانە نایاساییەنەش میراتێكی خوێناوی بۆ عەبدوللـەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەجێدەهێڵێت.