بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی: یاداشتێک پێشکەش به پەرلەمانی عێراق دەکەین

بەرەی گەل یادداشتێک پێشکەشی پەرلەمانی عێراق دەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- وەک سەرجەم لایەنە ناڕازییەکان یاداشتێکمان ئامادەکردووە. 
- یاداشتەكە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەکەین.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

بەرەی گەل ڕایگەیاند وەك لایەنێكی ناڕازی یاداشتێكیان بۆ پەرلەمانی عێراق ئامادە كردووە.
ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند وەک سەرجەم لایەنە ناڕازییەکان یاداشتێکمان ئامادەکردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەکەین.
ئەمڕۆ جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی كۆمسیاران، دوای ئەوەی هەموو تانەكان رەتكرانەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.
بەرەی گەل و چەندین لایەنی ناڕازی تانەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داو رایانگەیاند كە ساختەكاریەكی گەورە لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە و پێشوەختە ئامادە و دیزاین كراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار