دونیا شممەری بۆ هاوڵاتی: پێویستە حكومەت رووبەڕووی دیاردەی سواڵكردن و ئالوودەبون ببێتەوە

ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی سواڵکردن و ئالوودەبوون

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- ئەوەی مەترسیە بۆ سەر منداڵان لە هەرێمی كوردستان وعێراق، بڵاوبوونەوەی دیاردەی سواڵكردن و ئالوودەبونە بە ماددە هۆشبەرەكان.
- دەبێت حكومەتی عێراق پلانی تۆكمە و دروست دابنێت بۆ بنیادنانی كۆمەڵگەیەك بە دوور بێت لەم نەخۆشیانە.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

دونیا شممەری سەرۆكی لیژنەی ئافرەتان و خێزان و منداڵان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند ئەوەی مەترسیە بۆ سەر منداڵان لە هەرێمی كوردستان وعێراق، بڵاوبوونەوەی دیاردەی سواڵكردن و ئالوودەبونە بە ماددە هۆشبەرەكان.
شممەری لە لێدوانێكی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم دیاردانە پێویستە حكومەت كاری جددیان لەسەر بكات و ئەم مەترسیانە رابگرێت.
داواشیكرد حكومەتی عێراق پلانی تۆكمە و دروست دابنێت بۆ بنیادنانی كۆمەڵگەیەك بە دوور بێت لەم نەخۆشیانە.
وتیشی: ئێمە شانازی بە منداڵەكانمانەوە دەكەین و گەیشتون بە ئاستێكی زۆر بەرز و منداڵانی عێراق قۆناخی پێشكەوتوويان بەدەستهێناوە ، بۆیە پێویستە دەوڵەت پاڵنەر و پاڵپشتی منداڵە زیرەكەكان بن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار