كەشناسی عێراق هۆشداری دەدات لەبارەی كەش و هەوای سلێمانییەوە
کەش و هەوای سلێمانی دەگۆڕێت!
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- هۆشداری دەدەین لەبارەی بارانبارینی بەلێزمە.
-پارێزگاى سلێمانی بارانبارینێكی بەخوڕ و هەورە بروسكە ڕووى تێدەكات.
- ئەگەری هەیە كڕێوە بێت و ڕێگا و بانەكان ببن بەشەختە و بیبەستێت.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
دەستەی كەشناسی عێراق هۆشداريدا لە بارانێكی بەخوڕ و هەورە بروسكە لە سلێمانی.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند هۆشداری دەدەین لەبارەی بارانبارینی بەلێزمە و بەپێی پێشبینیەكان سبەینێ سێشەممە لەهەموو ناوچەكانی عێراق كەش و هەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
وتیشی: پارێزگاكانی میسان و واست و دیالە و سلێمانی و سەڵاحەدین و بەسرە، بارانبارینێكی بەخوڕ و هەورە بروسكە ڕوویان تێدەكات.
رونیشیكردەوە لە رۆژانی داهاتوو بەشێوەیەكی بەرچاو پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری هەیە لە باكوری رۆژئاوای عێراق و باشوری رۆژئاوا كڕێوە بێت و ڕێگا و بانەكان ببن بەشەختە و بیبەستێت.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان، لە ناوچە سنوورییەکان دابارین بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێ تەنها ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە نەبێت کە بە شێوەی نمەبارانی لاواز دەمینێتەوە.