وه‌زیری ئابوری لوبنان: شەڕی لوبنان زیانێكی زۆر گەورەی پێگەیاندوین
2 كاتژمێر لەمەوپێش
-تێچوی زیانه ئابورییه‌كانی شه‌ڕی لوبنان زیاتر له 20 ملیار دۆلارە زياتره.
- شه‌ڕه‌كه 10 ساڵ وڵاته‌كه‌مانی برده‌وه دواوه.
ئه‌مین سه‌لام وه‌زیری ئابوری لوبنان ڕایگه‌یاند، تێچوی زیانه ماددیه‌كان و زیانه ئابورییه‌كانی شه‌ڕی لوبنان زیاتر له 20 ملیار دۆلار زياتره و 10 ساڵیش وڵاته‌كه‌یانی بردۆته دواوه.
ئه‌مین سه‌لام له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌م شه‌ڕه 10 ساڵ لوبنانی برده دواوه، له نێوان 3 بۆ 5 ساڵی سه‌ختیشدا بۆ لوبنان ته‌نها له كێشه‌ی ئاواره‌بون و ئاوه‌دانكردنه‌وه چاكبوه‌ته‌وه.
دوێنێ شەو كۆشكی سپی رایگەیاند گەیشتن بە ڕێكەوتنێك بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان نزیكبۆتەوە.
جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند گەیشتن بە ڕێكەوتنێك لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا لە كارە هەرە پێشەكانی سەرۆك جۆ بایدنە.
وتیشی: ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان نزیكبۆتەوە و تا ئێستاش دانوستانەكان بەردەوامن و سەرۆك بایدن لە نزیكەوە چاودێری دانوستانەكان دەكات.
رونیشیكردەوە هەنگاوەكان ئەرێنین و سەرۆك بایدن لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا باسیان لە ڕاگرتنی شەڕ كردووە لە لوبنان و ئێمە بەرەو ڕێكەوتنێك هەنگاو دەنێین.