كەشناسی هەرێم: ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕ هەیە

کەشناسی هەرێم: باران بە پچڕ پچڕ دەبارێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە.
- ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینیه‌كانیش، تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە، پاشان ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوار شەممە  ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیا جیاکانی دیكە تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە، لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینەی روی لەناوچەکە کردبو کۆتای دێت، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، و پلەکانی گەرما  نزمدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . 
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت، هەروەها بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12  پلەى سیلیزى
زاخۆ      : 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى
سۆران    :  10 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   20 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار