به‌غدا بڕیاريدا به‌شی هه‌رێم له نه‌وتی سپی ده‌ستبه‌جێ بنێردرێت
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- چاوه‌ڕێبكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشور بۆ به‌رهه‌می به‌نزین باش بێت تاوه‌كو به‌شێك له به‌نزین بۆ هه‌رێم ته‌رخان بكرێت.
- دابه‌شكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وتی سپی كه بڕی 50 ملیۆن لیتره.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
شاندێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سێ بڕیاری هاوبه‌شیان تایبه‌ت به‌دابینكردنی نه‌وتی سپی و به‌نزین به‌نرخی پاڵپشتیكراو ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مه‌ولود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی كانزایی، موحسین ته‌ها راوێژكار له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و سه‌باح سوبحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵیان كرد و له‌لایه‌ن عه‌لی معارج بریكاری وه‌زاتی نه‌وت بۆ كاروباری دابه‌شكردن و وه‌زیر به‌وه‌كاله‌ت پێشوازیان لێكرا.
رونیشیكردەوە له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی كرا، ئه‌وانیش دابه‌شكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وتی سپی كه بڕی 50 ملیۆن لیتره، ته‌رخانكردنی به‌شێك له به‌نزینی نۆرماڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ژماركردنی لیتری قیاسی نه‌ك قه‌باره‌ی سروشتی بۆ ناردنی به‌شی هه‌رێم له نه‌وتی سپی.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو له ئه‌نجامدا بڕیاردرا به‌شی هه‌رێم له نه‌وتی سپی ده‌ستبه‌جێ بنێردرێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێبكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشور بۆ به‌رهه‌می به‌نزین باش بێت تاوه‌كو به‌شێك له به‌نزین بۆ هه‌رێم ته‌رخان بكرێت، سێیه‌میش دیراسه‌كردنی بابه‌تی لیتری قیاسی و قه‌باره‌ی سروشتی له وه‌زاره‌ت تاوه‌كو بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.