ئێران: رەنگە بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی هەنگاو بنێین
ئێران و دروستکردنی چەکی ئەتۆمی
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- هەڕەشە بەردەوامەكانی رۆژئاوا پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت.
- تاران ڕایگەیاند رەنگە هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
تاران ڕایگەیاند رەنگە هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ فشارەكانی رۆژئاوا.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند هەڕەشە بەردەوامەكانی رۆژئاوا بە دووبارە سەپاندنەوەی سزای نەتەوەیەكگرتوەكان بەسەر ئێراندا پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت.
ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژانسی وەزەی ئەتۆم بە زۆرینەی دەنگ بۆ بەرژەوەندی بڕیارێك دەنگیاندا كە بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پێشكەشیان كردبوو باسی لەوە دەكرد كە تاران بە شێوەیەكی باش هاوكاری ئاژانسی وزەی ئەتۆم نەبووە و داوای لە ئێران كرد تاكو بەهاری 2025 ڕاپۆرتێكی گشتگیر لەسەر چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئامادە بكات.