ئیلۆن مەسک بە بڵاوکردنەوەی یەکەمین مۆبایلی تێسلا کۆتایی بە پرفرۆشی و بازاری ئایفۆن دەھێنیت.
تێسلا مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە
5 ڕۆژ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
تێسلا یەکەمین مۆبایلی خۆی لە ژێر ناوی "تێسلا مۆدێل پای؛ Tesla Model Pi”(π) بڵاو دەکاتەوە و چاوەروان دەکرێت چەندین تایبەتمەندی ناوازەی تێدا بێت و نرخەکەشی گونجاوبێت.
تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی مۆدێل پای بریتییە لەکۆنێکت بوونی لەگەڵ مانگە دەستکردەکان و تۆڕی مانگی دەستکردی ستارلینکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کەئەمەش وادەکات بە ئاسانی ئینتەرنێتی جیهانی بەردەست بکات تەنانەت لە دوورترین شوێنەکانیشدا کە ئەمەش پرۆژەیەکی ئیلۆن مەسکە بە بلاوکردنەوەی ئینتەرنێتی جیھانی. جگە لەوەش مۆبایلەکە پشتگیری لە سیتەمی نیورالینک Neuralink دەکات بۆ توانای هاوکاتکردنی مێشک کە ئەمەش پرۆژەیەکی ئیلۆن مەسکە بۆ بەستنەوەی مێشک و ئامێرەکان.
چاوەروان دەکرێت مۆبایلەکە پشت ببەستێت بە وزەی خۆر و بارگاوی بکرێتەوە و پێویستی بە بارگاوی کەرەوەی کارەبایی نەبێت. ئەمەش وادەکات ببێتە دۆستی ژینگە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر وەک ژیری دەستکرد و پاراستنی زانیارییە کەسیەکان و پاتری بەھێز. ھەروەھا مۆبایلەکە زۆر بە ئاسانی لەگەل بەرھەم و ئامێر و ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا پەیوەست دەبێت و تۆرێ کۆمەڵایەتی X بە تایبەتمەنی ناوازە بەردەست دەبێت تێیدا.
ڕاگەیاندنی مۆبایلی تێسلا مۆدێل پای لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە پیشەسازی مۆبایلە زیرەکەکاندا. بە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی و بژاردەی شەحنکردنەوەی بەردەوام و پەیوەندی جیهانی، مۆدێل پای زیاترە لە تەنها مۆبایلێکی زیرەک بەڵکو ھەنگاوێکی نوێیە بۆ داهاتووی تەکنەلۆژیای مۆبایل.