قۆناغی 77 پرسیارەكە لە پڕۆسەی سەرژمێری دەستیپێكرد
4 ڕۆژ لەمەوپێش
- تیمی ئامار داتای ورد كۆده‌كاته‌وه له‌ڕێگه‌ی 77 پرسیاره‌وه.
- پرسیاره‌كان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له‌خۆده‌گرن، وه‌ك به‌رده‌ستبونی ئاو و كاره‌با.
- وه‌زاره‌تی پلاندانان داوای له هه‌مو خێزانه‌كان كرد هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رژمێری بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستپێكردنی قۆناغی كۆتایی سه‌رژمێری دانیشتوانی گشتی ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌م قۆناغه ئامانجی سه‌ردانكردنی سه‌رجه‌م خێزانه‌كانه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وه‌ڵامی پرسیارنامه‌ی سه‌رژمێری ماڵان.
ڕونیشیكرده‌وه تیمی ئامار داتای ورد كۆده‌كاته‌وه له‌ڕێگه‌ی 77 پرسیاره‌وه كه بریتین له زانیاری دیمۆگرافی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستی، جگه له داتاكانی هه‌لی كار و بێكاری، شوێنی نیشته‌جێبون، كۆچبه‌ری، هۆكاره‌كانی گۆڕینی شوێنی مرۆڤ هه‌روه‌ها ژماره‌ی له‌دایكبون و مردن له‌ناو خێزانه‌كه‌دا تۆمار ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه پرسیاره‌كان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له‌خۆده‌گرن، وه‌ك به‌رده‌ستبونی ئاو و كاره‌با، به‌ڕێوه‌بردنی پاشماوه، و پێداویستییه‌كانی ماڵه‌كان، چ له شاره‌كان یان گونده‌كاندا.
وه‌زاره‌تی پلاندانان داوای له هه‌مو خێزانه‌كان كرد هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رژمێری بكه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌بونی كه‌سێكی به‌رپرسیار له خێزانه‌كه كرده‌وه كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه به وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه بۆ دڵنیابون له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه.