گروپە چەکدارەکانی سوریا دژایەتی خۆیان بۆ شەڕڤانانی كورد ئاشكرا كرد
گرووپە چەکدارەکانی سوریا دژایەتی شەڕڤانان دەکەن
7 كاتژمێر لەمەوپێش
- ئامانجمان ئەوەیە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی كورد و ه*ە*س*ە*د*ە بخەینە ژێر دەسەڵاتی خۆمان.
- بەنیازن هێرش بکەنە سەر ئەو گروپە کوردانەی کە بەشێک لە پارێزگای حەلەبیان لە باکوری ئەو وڵاتە کۆنترۆڵکردوە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە چەكدارەكانی سوریا ڕایگەیاند ئامانجمان ئەوەیە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی كورد و هەسەدە بخەینە ژێر دەسەڵاتی خۆمان.
ئەو فەرماندەییه ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە دەستیان پێكردوە بە ئاماجی كۆتایی هێنانە بە زوڵم و ستەم و ئازادكردنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە كە هێرشەكانیان بۆ ئەنجامداوە، هەروەها بەنیازن هێرش بکەنە سەر ئەو گروپە کوردانەی کە بەشێک لە پارێزگای حەلەبیان لە باکوری ئەو وڵاتە کۆنترۆڵکردوە.
بە وتەی خۆیان ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ڕژێمی ئەسەد و میلیشیا ئێرانیەكان و هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) کۆنترۆڵکراون.
گروپە چەكدارەكانی سوریا كە لەژێر ناوی سوپای سوریایی ئازادا كۆبونەتەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردودا زۆربەی شاری حەلەبی سوریایان کۆنترۆڵکرد.