لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی و هەڵەبجە پارەدانی كاش ڕاگیرا

پارەدانی کاش لە چەند پارێزگایەک ڕادەگیرێت

4 ڕۆژ لەمەوپێش



- لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان پارەدانی كاش ڕادەگیرێت و لە سبەینێوە كار بە پارەدان بە سیستمی كارت دەكەن.
- بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت و ببن بەخاوەنی کارتی زانیاری پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی (Visa card—Master card)  بن.
- بەھیچ جۆرێک کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان پارەدانی كاش ڕادەگیرێت و لە سبەینێوە كار بە پارەدان بە سیستمی كارت دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ڕێنمایی گشتی ڕەگەنامەی ھەرێم داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین لە سبەینێ یەک شەممە بەرواری ٢٠٢٤/١٢/١ لەکاتی سەردان کردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت و ببن بەخاوەنی کارتی زانیاری پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی (Visa card—Master card ) بن.
ڕاشیگەیاندووە لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین بەھیچ جۆرێک کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت، بەڵکو تەنھا بە پارەدانی ئەلکترۆنی لەڕێگەی ئامێری (POS) ەوە دەبێت.
بەپێی بڕیاری حكومەتی عێراقی، سیستمی پارەدانی كاش نامێنێت و لە بەنزینخانە و فەرمانگەكان و ماركێت و كاروبارەكانی دیكەی ڕۆژانەدا دەبێت پارەدان بكرێتە سیستمی كارت و هاووڵاتیان هەژماری بانكی بۆخۆیان بكەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار